کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “كه‌یوان ده‌روێشی” له‌ شاری سنه‌

به‌ڕێوه‌چوونی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی كه‌یوان ده‌روێشی له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌راسمێك به‌ به‌شداری بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “كه‌یوان ده‌روێشی” له‌گوندی “چناره‌”ی سه‌ر به‌ شاری سنه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “كه‌یوان ده‌روێشی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه‌ له‌ یه‌كه‌مین ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی كه‌یوان به‌ ده‌ستی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی، له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراودا كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت. “كه‌یوان ده‌روێشی” له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌ ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی، به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد.