ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌راسمی ساڵوه‌گه‌ڕی گیانبه‌ختكردنی “نه‌سیم سدقی” له شۆڕشی “ژینا” له شاری ورمێ، له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی له شاری شاهین دژ به‌ڕێوه‌چوو.
“نه‌سیم سدقی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، خوێندكاری زانكۆی ورمێ و خه‌ڵكی شاهین دژی سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی بوو كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. ڕۆژی پێنجشه‌ممه مه‌راسمی ڕێزگرتن له یادی ئه‌و هه‌میشه زیندووه به به‌شداری بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاهین دژ له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چوو.
