ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، وێڕای هه‌ڕشه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “كۆمار ده‌رئوفتاده” ڕێوه‌ڕه‌سمێكیان بۆ ڕێزگرتن له یادی ئه‌و هه‌میشه زیندووه به‌ڕێوه برد.
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار “حه‌سه‌ن ده‌رئوفتاده” باوكی “كۆماری ده‌رئوفتاده”ی بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردبوو، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی كۆمار مه‌راسمێكی نمادینیان بۆ سالیادی گیانبه‌ختكردنی ڕۆڵه‌كه‌یان به هه‌ڵواسینی جلوبه‌رگه خوێناویه‌كه‌ی و هه‌ڵگرسانی مۆم به‌ڕێوه برد. “كۆمار ده‌رئوفتاده” ڕۆژی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد.
