ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له كاشان و دانیشتووانی شارۆچكه‌ی “تۆرۆق ڕوود”ی سه‌ر به شارستانی نه‌ته‌نز دژبه به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له كاشان له ئاست بیلاته‌كلیفی و ته‌واو نه‌كردنی خانووه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و داوایان كرد به زووترین كات چاره‌نووسی ماڵه‌كانیان ڕوون بكرێته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دانیشتووانی شارۆچكه‌ی “تۆرۆق ڕوود”ی نه‌ته‌نز دژبه چالاكییه‌كانی مه‌عده‌ن له‌و ناوچه و له ناوبردنی ژینگه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیای ڕاگرتنی كار و چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كانگاه بوون.