ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، ماڵ به تاڵانكراوانی پیشوا له وه‌رامین دژبه ناڕوونی دۆخی زه‌ویه‌كانیان كۆبوونه‌وه و خه‌ڵكی شاهڕوود له ناڕه‌زایه‌تی به كوژرانی پێنج هاووڵاتی له ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ر به ڕژیم له شاری پیشوا بڕی ١٣٠٠ ملیارد تمه‌ن له داراییه‌كانی خه‌ڵكی به بیانووی درووست كردنی كۆمه‌ڵێكی تیجاری تاڵان كردووه و ئێستا وڵامده‌ره‌وی داواكای خه‌ڵك نییه. ڕۆژی دووشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی تاڵانكراوان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ده‌زگای قه‌ڕزایی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی شاری شاهڕوود له ناڕه‌زایه‌تی به نائه‌من بوونی جاده‌ی ته‌روود و گیان له‌ده‌ست دانی پێنج هاووڵاتی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و خوازیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی بارهه‌ڵگر له جاده‌ی “ته‌روود” بوون.
