شه‌ش مانگ به‌دوای تێكههڵێچوونی نێوان كرێكارانی بێكاركراوی مه‌عده‌نی “ئاق ده‌ڕه” له‌گه‌ڵ هێزه ئینتزامییه‌كان له تیكاب، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانیان په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كرێكاران كردووه و ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار، دووهه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی كرێكاران له‌سه‌ر سكاڵای هێزه ئینتزامییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دادگایه له‌سه‌ر تۆماركردنی سكاڵای سێ كه‌س له هێزه ئینتزامییه‌كانی تیكاب سه‌باره‌ت به لێدانیان له‌لایه‌ن ٩ كرێكاری ناڕازیه‌وه به‌ڕێوه چووه. ڕۆژی ٩ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، كرێكارانی له‌سه‌ركارده‌ركراوی مه‌عده‌نی “ئاق ده‌ڕه” و لاوانی بێكاری ناوچه‌كه بۆ چه‌نده‌مین جار له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌تی “به‌ردی تراورتن” خۆپێشاندانیان كرد. پاش به‌ڵێنی درۆ و بێڕێزی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت، هێزه ئینتزامیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و دوو كرێكاریان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار كرد و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.