ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، كۆبوونه‌وه‌ی پێڕاگه‌یشتن له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ “موحسن په‌ریش” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، له لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی كه‌ره‌جدا به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش كۆتایی هاتنی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری كه‌ره‌ج كراوه. شایانی باسه ئه‌و به‌ندكراوه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی تاكوو ئێستا، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌ویوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
