ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، دادگای پێڕاگه‌یشتن له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی “هادی جه‌لالی” موعه‌لیمی خه‌ڵكی كرمان، له لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی كرمان به‌ڕێوه چوو.
له جه‌له‌سه‌ی دادگاكه‌دا ناوبراو به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات”، “هاوكاری له گه‌ڵ ڕاگه‌یندراوه‌كانی دژ به كۆماری ئیسلامی” و هه‌روه‌ها “ته‌بلیغ دژ به نیزام”، تاوانبار ناسرا. شه‌ورای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی موعه‌لیمان له ئێران پشتیوانی خۆی له “هادی جه‌لالی” ڕاگه‌یاند و له به‌رده‌وامی وته‌كانیاندا خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی داداگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی ناوبراو بوون.