ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له چه‌ند وڵاتی ئۆرووپایی و ئا‌مریكا ئێرانیان و دۆستانیان دژبه سه‌ركوتی بێ به‌زه‌یانه‌ی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌ران له “به‌ڕلین“ی ئاڵمان ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان بۆ پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران دژبه ڕژیمی ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد، هه‌روه‌ها له وڵاتی فه‌ڕانسه‌ش ئێرانیانی توڕه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی و له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئه‌و وڵاته تێكهه‌ڵچوون، له شاری نیۆیۆرگی ئامریكاش خۆپێشانده‌ران له گه‌ڕه‌كی “بڕۆكلین” كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانی “خامنه‌یی زو‌حاك، ده‌كه‌ینه ژێر خاك” و “ئه‌م مانگه مانگی خوێنه، سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه“یان وته‌وه. هه‌روه‌ها له وڵاتی مالیزیاش ئێرانیانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته له كۆبوونه‌ویه‌كدا كوشتنی “مه‌هسا” و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌رانیان مه‌حكووم كرد.