ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، به سه‌دان كه‌س له خۆپیشانده‌رانی عێراقی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینای په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و له دژی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران درووشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه كه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌یان كردووه لایه‌نگرانی ڕه‌وتی موقته‌دا سه‌در بوون و له دژی به‌ربژێر كردنی “محه‌ممه‌د سودانی” وه‌زیر و فه‌رمانداری پێشووی ئه‌و وڵاته بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. جێگای ئاماژه‌یه هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا له كاتێكدا خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیان داوه بچنه نێو بینای په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته به گازی فرمێسك ڕێژ ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه به‌ڵام له كۆتاییدا خۆپیشانده‌ران به تێپه‌ڕكردنی به‌ربه‌سته‌كان چوونه‌ته نێو بینای په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه.