کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ وڵاتی توونس

برگزاری تظاهرات ضد دولتی در تونس

به‌هه‌زاران كه‌س له‌ هاووڵاتییانی توونسی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی گوڵان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سیاسه‌ته‌كانی “قه‌یس سه‌عید” سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی پایته‌ختی توونس و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی چه‌ند درووشمێكی وه‌كوو “میلله‌ت ئه‌وه‌ی ده‌وێت كه‌ ئێوه‌ ناتانه‌وێت”، “نا بۆ دووبه‌ره‌كایه‌تی له‌ نێوان خه‌ڵك” و “كودتا ده‌بێ له‌ناو بچێت”، له‌ دژی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ درووشمیاندا‌. ئه‌م خۆپیشاندانه‌ كه‌ له‌ پێش چاوی سه‌دان كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ شه‌قامی “حه‌بیب” له‌ ناوه‌ندی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ چوو، له‌سه‌ر بانگهێشتی بزووتنه‌وه‌ی “هاووڵاتییان له‌ دژی كودتا” و بزووتنه‌وه‌ی “ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی” به‌ڕێوه‌ چووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ وڵاتی توونس له‌دوای كودتای سه‌ڕۆك كۆمار “قه‌یس سه‌عید” له‌ دژی یاسای بنه‌ڕه‌تی، له‌ هاوینی ساڵی ڕابردووه‌وه‌ قه‌یرانی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ی ته‌نیوه‌.