ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، حوكمی یه‌ك ساڵ دوورخستنه‌وه‌ی “ئه‌یوب جۆه‌وانپوور” بۆ پارێزگای خوزستان، كه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به سه‌ریدا سه‌پێندراوه، به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه كه له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی ژینایه، یه‌كه‌م جار ڕێكه‌وتی ٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕێكه‌وتی ٣١ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات، بێڕێزی به ئاڵا و ڕێبه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” سه‌رجه‌م حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ناوبراو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ و سێ مانگ ژیانی له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
