له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی به‌لووچ له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان و وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، “محه‌ممه‌د مه‌له‌ك دادزهی ڕیگی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و خێزاندار و خه‌ڵگی گوندی “دووست محه‌ممه‌د”ی سه‌ر به ناوچه‌ی هیرمه‌ند ڕۆژی ١٢ی گوڵان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د له سێداره دراوه. هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ خێزاندار و دانیشتووی “ناسرئاباد”ی كه‌هنووج له ڕێكه‌وتی ١٨ گوڵانی ئه‌مساڵ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ئیسفه‌هان ئێعدام كراوه.
