کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی جێژنی ڕووخانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر گڵكۆی جه‌واد حه‌یده‌ری له‌ قه‌زوێن

به‌ڕێوه‌چوونی جێژنی ڕووخانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر گڵكۆی جه‌واد

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندووه‌، جه‌واد حه‌یده‌ری، گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له‌ شاری قه‌زوێن، جێژنی ڕووخانی به‌شار ئه‌سه‌دیان له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبرادا به‌ڕێوه‌ برد.

بنه‌ماڵه‌ی جه‌واد حه‌یده‌ری به‌ داگیرسانی مۆم و بڵاوكردنی شیرینی له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌، سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵكی سووریه‌یان به‌سه‌ر دیكتاتۆری به‌شار ئه‌سه‌د جێژن گرت و ڕایانگه‌یاند: دوور نییه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ی ڕووخانی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامیش له‌ ئێران ببینین.