ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی قامیشلوو له ڕۆژئاوای كوردستان، مه‌راسمێكیان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی ٢٥ی نوڤامبهر، ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تووندووتیژی دژبه ژنان به‌ڕێوه برد.
له‌و مه‌راسمه‌دا ژنان و پیاوان پێكه‌وه به‌شداربوون و به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوانی كوردستان، سه‌رۆك هۆزه‌كان و به‌رپرسانی یه‌كێنه‌كانی پاراستنی ژن، له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و ڕۆژه و مافی ژنان قسه و باسیان كرد. ئاماده‌بووانی ئه‌و مه‌راسمه وێڕای ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، ٢٥ی نوڤامبهریان له ته‌واوی ژنان و كچانی جیهان پیرۆزبایی كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه مه‌راسمه‌كه به پێشكه‌شكردنی مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕكێ كۆتایی پێهاتووه.