به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی جۆزره‌دان،جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی “عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری خۆشناو و زیندانی سیاسی پێشووی ده‌یه‌ی ٦٠ی هه‌تاوی، به به‌شداری سێ قازی له دادگای شاری سه‌قز به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “عوسمان ئیسماعیلی” تۆمه‌تی ناڕه‌وای “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی و ناوبراو ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌د كردۆته‌وه. له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و جه‌له‌سه‌یه، چه‌ندین پرسیار له “عوسمان ئیسماعیلی” سه‌باره‌ت به چینی كرێكار، بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ری كراوه.
