“ڕامین سه‌فه‌رنیا” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی ٨ چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئوستانی فارس به‌ڕێوه چووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و ٨ چالاكه سنفیه بریتیه له: “زه‌هرا ئێسفه‌ندیاری”، “موژگان باقری”، “ئه‌سغه‌ر ئه‌میرزادگان”، “عه‌بدۆلڕه‌زاق ئه‌میری”، “ئیره‌ج ڕه‌هنه‌ما”، “غوڵامڕه‌زا غوڵامی”، محه‌ممه‌دعه‌لی زهحمهتكش” و “ئه‌فشین ڕهزمجو”. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و ٨ چالاكه سنفیه له مانگی گوڵانی ١٤٠١ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
