ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی “په‌رهام په‌روه‌ری” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” له لقی ٢ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی “عه‌مووزاده” به‌ڕێوه چوو.
“په‌رهام په‌روه‌ری” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و ده‌رچووی بواری ئه‌ندازیاری میكانیك، وه‌رزشوان و پاڵه‌وانی مه‌له‌وانی ئێران و خه‌ڵكی سه‌قزه كه له ڕێكه‌وتی ١٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو پاش به‌ندكران ڕاگوێزی به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین و له‌وێشه‌وه بۆ زیندانی تارانی گه‌وره و پاشان بۆ به‌ندی ٦ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ناوبراو به ناحه‌ق له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به “موحاره‌به” مه‌حكووم كراوه و وێڕای تێپه‌ڕبوونی ٨ مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
