ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ئه‌بۆلفه‌زل خووران چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئاراك به شێوه‌ی ئه‌له‌كترۆنی به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ئه‌بۆلفه‌زل خووران له لقی ٩ی دادگای ئینقلابی ئه‌راك به‌ڕێوه چووه و ئه‌و موعه‌لیمه ئازادیخوازه به “تێكدانی ئاسایشی زیندان له ڕێگه‌ی پاڵپشتیكردن له كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره” تۆمه‌تبار كراوه و ناوبراو له به‌رانبه‌ردا به‌رگری له خۆی كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه قازی په‌روه‌نده‌كه بۆ ئازادی ئه‌و چالاكه سنفییه داوای وه‌سێقه‌ی یه‌ك ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی كردووه.