به‌یانی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی كامران ساختمانگه‌ر، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه له لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو.
كامران ساختمانگه‌ر سه‌باره‌ت به بانگه‌وازێك كه پێشتر بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به سزای ئێعدام بڵاوی كردبوو، به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژ به نیزام” بۆ لقی ٢ی دادگای ئینقلابی سنه بانگهێشت كراوه. پێشتر و له ڕێكه‌وتی ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، جه‌له‌سه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی ئه‌و چالاكه كرێكارییه له لقی ٢ی بازپۆرسی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی سنه به‌ڕێوه چووبوو. له‌و جه‌له‌سه‌ش دا كامران ساختمانگه‌ر به “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات“، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “ته‌بلیغ دی نیزام” تۆمه‌تبار و به‌رگری له خۆی كردبوو. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ١٧ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٣، ئه‌و چالاكه كرێكارییه له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.