به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی كامران ساختمانگه‌ر چالاكی كرێكاری سنه
جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی كامران ساختمانگه‌ر، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه له دادگای گشتی و ئینقلابی سنه به‌ڕێوه چوو و ناوبراو له هه‌ندێك تۆمه‌ت بێبه‌ری و به ته‌بلیغ دژی نیزام تۆمه‌تبار كرا.
كامران ساختمانگه‌ر له ڕێكه‌وتی ١٧ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٣، له شاری سنه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزرا.پاش ٢٤ كاتژمێر ئه‌و چالاكه كرێكارییه به “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات”، “بێڕیزی به ڕێبه‌ری” و “چالاكی ته‌بلیغی دژ به كۆماری ئیسلامی” تۆمه‌تبار كرا. نابراو پاش ٣٤ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه له به‌ندی تاكه‌كه‌سی، ڕۆژی ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣ به دانانی وه‌سیقه‌ی قورس له گرتووخانه ئازاد كرا. دوایین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی كامران ساختمانگه‌ر له ڕۆژی ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤ به‌ڕێوه چوو و ناوبراو له تۆمه‌ته‌كانی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” بێ تاوان ناسێندار به‌ڵام به “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرا.