ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی شه‌ش چالاكی كرێكاری شاری سنه له دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شه‌ش چالاكی كرێكاری و ژینگه‌پارێزی شاری سنه به ناوه‌كانی ئێقباڵ شه‌بانی، فه‌ردین میرهكی، سه‌یدخالد حسێنی، شه‌یس ئه‌مانی، سووسه‌ن ڕازانی و جه‌ماڵ ئه‌سه‌دی هاوڕێ له‌گه‌ڵ فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی باوكی دادخوازی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی له‌لایه‌ن دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی شاری سنه بانگهێشت كرابوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و حه‌وت چالاكه مه‌ده‌نییه‌ی به “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” تۆمه‌تبار كردووه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رگریان له خۆیان كردووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هه‌ر حه‌وت كه‌سه‌كه پاش لێپرسنه‌وه به دانانی وه‌سیقه ئازاد كراون.