کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی تووماج ساڵحی

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی تووماج ساڵحی 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی گه‌لاوێژ، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی تووماج ساڵحی، هونه‌رمه‌ندی ناڕازی به‌ندكراو له‌ زیندانی ئیسفه‌هان، پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ چوو.

جه‌له‌سه‌ی پێڕاگه‌یشتن به‌ په‌روه‌نده‌ی تووماج سه‌باره‌ت به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ١٤٠١، له‌ لقی پێنجی دادگای ئینقلاب به‌ڕێوه‌چووه‌ و دانیشتنه‌كه‌ پاش وه‌رگرتنی به‌رگرییه‌كانی تووماج و پارێزه‌ره‌كی، كۆتایی پێ هاتووه‌ و ئێستا چاوه‌ڕێی ده‌ركردنی حوكمی دادگان. مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان، تووماج ساڵحی به‌ تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” و “هاوكاری له تاوانی‌ به‌غی” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرد. ئه‌و حوكمه‌ دواتر له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه‌ ڕه‌د كرایه‌وه‌ و په‌روه‌نده‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی لقێكی دیكه‌ی دادگا كرا.