ڕۆژی شه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “محه‌ممه‌د حه‌بیبی”، وته‌بێژی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی تاران، له لقی ٢ی دادگای شارستانی شه‌هریار به‌ڕێوه چوو.
“ڕامین سه‌فه‌رنیا” پارێزه‌ری “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆیدا ئه‌و هه‌اڵه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه كه ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كراوه. ئه‌و چالاكه سنفییه ڕۆژی شه‌ممه هه‌موو تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌د كردووه‌ته‌وه و به‌رگری له خۆی كردووه. شایانی باسه كه دادگاییكردنی “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌یه‌كی ساڵی ١٤٠٢ بووه.