ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی چوار به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “موژگان ته‌دریسی”، “مه‌ریم جه‌لال حسێنی”، “سیامه‌ك نه‌سیری” و “میریۆسف یوونسی” به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “موژگان ته‌دریسی” و “مه‌ریه‌م جه‌لال حسێنی” به شێوه‌ی حزووری و “سیامه‌ك نه‌سیری” به سێوه‌ی ویدیۆكۆنفڕانس له لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌چووه. هه‌روه‌ها جه‌له‌سه‌ی پێڕاگه‌یشتن به تۆمه‌ته‌كانی “میریووسف یوونسی” باوكی “عه‌لی یوونسی” خوێندكاری به‌ندكراو له دادگای ئینقلابی تاران به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار حازر نه‌بووه جلی زیندان له‌به‌ر بكات، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی نهێنی به‌ڕێوه‌چووه. به‌وته‌ی “ڕه‌زا یوونسی” كوڕی “میریووسف یوونسی”، باوكیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه ١٣ ملیۆن تمه‌نی به خۆپێشانده‌رێك په‌رداخت كردووه كه تۆمه‌تێكی بێ بنه‌ما و ناڕوونه.