ڕۆژی سێشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠٢، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی دكتۆر “یاسر ڕەحمانی ڕاد”، پزیشکی ئازادیخواز، لە لقی یەکەمی دادگای گشتی ڕومشكان بەڕێوەچوو.
“یاسر ڕه‌حمانی ڕاد” له‌و جه‌له‌سه‌یه سەبارەت بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بەرگریی لە خۆی کردووە. ناوبراو لە ٣٠ی خەرمانانی ئه‌مساڵ، له‌هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له خۆڕه‌م ئاوا، دەستبەسەر و پاش سێ حەفتە به‌ندكران، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد و نیو تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. “یاسر ڕه‌حمانی ڕاد” له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا لە شاری مەهاباد، لەگەڵ دوو پزیشکی دیکە برینداره‌كانیان تیمار ده‌كرد، به‌ڵام ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، له حاڵێكدا كه‌ره‌سته‌ی پزیشكیان پێ بوو له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
