ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ سێهه‌مین جار جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “موحسن عومرانی” له چالاكانی سنفی پارێزگای بووشێهر، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ڕێوه‌چوو.
“موحسن عومرانی” له چالاكانی خۆشناوی فه‌رهه‌نگیانی پارێزگای بووشێهر پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و زه‌وتكردنی به‌شێك له كه‌لووپه‌له‌كانی له پهروهندهیهكدا مه‌حكووم و له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا به سێ مانگ زیندان و ٣٥ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرابوو. شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی په‌روه‌نده‌سازییه‌كانی ڕژیم بۆ ئه‌و چالاكه سنفیه، پشتیوانی خۆی له “موحشن عومرانی” و هه‌موو چالاكانی فه‌رهه‌نگی ڕاگه‌یاند.
