جه‌له‌سه‌ی دادگایكردنی ٣٦ چالاکی سیاسی و مەدەنی خەڵکی شارەکانی بانە، سەقز، مەریوان و سنە کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لە شه‌پۆلی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دەستبەسەر کرابوون، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی مانگی گەلاوێژ لە لقی یەكی دادگای ئینقلابی سنە بەڕێوەچوو.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو ٣٦ چالاکە سیاسی و مەدەنییە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام و بە قازانجی ڕێکخراوەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی“، “ئەندامەتی لە یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم“، “ڕاگرتنی چەک و تەقەمەنی بێ مۆڵەت” و هەروەها “بەغی” تۆمەتبار و محاكمه كراون.