کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی “ساڵح نیكبه‌خت” له‌ تاران

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی ساڵح نیكبه‌خت له‌ تاران 2

ڕۆژی سێشەممە، ٧ی خەرمانان، کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە دۆسییەی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی “ژینا ئەمینی”، لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بەڕێوە چوو.

لەم کۆبوونەوەدا، “ساڵح نیکبەخت” به‌ “ته‌بلیڵغ دژی نیزام له‌ ڕێگه‌ی وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات” تۆمه‌تبار كرا. بە وتەی “عەلی ڕەزایی”، پارێزەری دۆسییەکەی “ساڵح نیکبەخت”، دادگا چه‌ند پرسیاری بە شێوەی نووسراو لە نیکبەخت كردووه‌ و بە هۆی پێویستیی وەرگرتنی ڕای کارناسی دۆسییەکە و هەروەها ڕەچاوکردنی دۆخ و کات، دەرفەتی بەرگریی سەرەتایی بە ناوبراو و پارێزه‌ره‌كه‌ی نەدرا و بەرپرسی دادگا، درێژەی پێڕاگەیشتن بە دۆسییەکە و گوێگرتن لە بەرگرییەکەی خستە کۆبوونەوەی دواترەوە. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی شەممە، ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠١، “ساڵح نیکبەخت” پارێزەری بنەماڵەی “ژینا ئەمینی”، بانگهێشتی لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ناوچەی ٣٣ی تاران کرا.