ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی “نیلووفه‌ر حامیدی” ڕۆژنامه‌نووسی به‌ندكراو به‌ڕێوه چوو و كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی ساخته خرایه پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه.
به‌وته‌ی پارێزه‌ری “نیلووفه‌ر حامیدی”، دادگای ئینقلابی تاران ناوبراوی به “هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی نه‌یاری ڕژیم”، “ئیجماع و ته‌بانی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كردووه. “په‌رته‌و بورهانپور” پارێزه‌ری نیلووفه‌ر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌نووسان له دادگا حازر بوون به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌دا به‌شداری جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی نیلووفه‌ر بن.