ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٢٢ و ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، جه‌له‌سه‌ی دادگایی تایبەت بە ٩ کەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سنفی مۆعه‌لیمانی “سنه و كه‌ڵاته‌رزان” و سێ چالاکی كرێكاری سنە لە له‌قی ٢ی دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سەلاح حاجی میرزایی”، “محەممەد ڕەزا مورادی”، “نەسرین کەریمی”، “مریەم ئەحمەدی”، “مەجید کەریمی” و “غیاس ئەحمەدی” ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی سنفی مۆعه‌لیمانی “سنە-كەڵاتەزارن” و “فەیسەڵ نووری”، “ڕەزا تەهماسبی” و “ئارام ئیبراهیمی” لە چالاکانی كرێكاری شاری سنە لەلایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌ه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” مه‌حكووم كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ٩ چالاكه كرێكاری و سنفییه سه‌پێندراوه له‌به‌رده‌ستا نییه.