کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ئاکسیۆنی دژ بە دیکتاتۆری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی له‌ بروکسلی بلژیک

به‌ڕێوه‌چوونی ئاکسیۆنی دژ بە دیکتاتۆری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی له‌

ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، بە بەشداری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئاکسیۆنێک لە شاری بروکسلی بلژیک دژ بە دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی بەڕێوەچوو.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، بەشداربووانی ئاکسیۆنەکە بە وتنەوەی درووشم دژ بە دەسەڵاتی فاشیستی کۆماری ئیسلامی، بەرزکردنەوەی وێنەی گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و هەروەها بەدەستەوە گرتنی پلاکاردیژن، ژیان، ئازادیئاماژەیان بەوە کرد کە تا کاتی ڕووخانی ڕژیم و هەروەها سزازدانی تاوانباران و بەشداربووانی جەنایەتەکانی حکومەت دژ بە خەڵکی ناڕازی لە ئێران، بەردەوام ده‌بن لە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ وڵاتانی دیكه‌ش په‌ره‌ پێبده‌ن.