ڕۆژی ڕابردوو، ته‌رمی شه‌هید ڕێبین گۆرانی، گیانبه‌ختكردووی ژینگه‌ی كورستان به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و چالاكانی مه‌ده‌نی له شاری سنه، بۆ شاری مه‌ریوان به‌ڕێ كرا.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕێگرێكردن له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك به هۆی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و ژینگه‌پارێزه، گوشاریان خستووه‌ته سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی و ده‌یان‌ویست خه‌ڵك به كه‌مترین ڕێژه به‌شداری له مه‌راسیمی ناشتنی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌دا بكه‌ن.