به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، وێڕای میلیتاریزه‌كردنی شاری سنه و گه‌مارۆدانی گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “مه‌حه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی”، “محه‌ممه‌د لوتفۆڵڵاهی”، “كه‌یوان ده‌رویشی” و “ئیبراهیم میرزایی” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له شاری سنه بوو.
