به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری سه‌قزه‌وه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاریی ئه‌و شاره به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار و هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌ڕێوه‌برد.
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كۆبوونه‌وه چالاكی كرێكاری شاری سه‌قز “مه‌حموود ساڵحی” به‌بۆنه‌ی ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مه‌ی وتارێكی پێكه‌ش كرد كه له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو بوو. شایانی باسه كه درێژه‌ی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر چالاكانی كرێكاری و سینفی له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، چالاكی ناسراوی كرێكاری “عۆسمان ئیسماعیلی” ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.