ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی “مۆمتازان” له شاری كرمان بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كۆ بوونه‌وه له به‌رانبه‌ر جێبه‌جێ نه‌بوونی خواسته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و كرێكارانه له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و مافه‌داراییه‌كانیان بووه و ئه‌مه بۆ چه‌نده‌مین جاره كه كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه بۆ گه‌ییشتن به مافه‌كانیان كۆ ده‌بنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیم و به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و كارخانه‌یه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ جۆره وڵامێكیان نه‌دراوه‌ته‌وه.