به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجۆمه‌نی ڕۆژنامه‌نووسانی “دیجله و فورات”، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو ڕۆژنامه‌نووسی دیكه له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا، ڕێژه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له توركیا گه‌یشتووه‌ته ٧٩ كه‌س.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ته‌نیا له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا، ١١ ڕۆژنامه‌نووش له‌لایه‌ه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر، پێنج كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون و دوو ڕۆژنامه‌نووسیش ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون، ٨ ڕۆژنامه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكراوه و ڕێگری له چالاكی پێنج ڕۆژنامه‌نووسی دیكه كراوه و هه‌روه‌ها ٣٧ ڕۆژنامه‌نووس له زیندانه‌كانی توركیا بوونه‌ته قۆربانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ. هه‌روه‌ها ناوه‌ندی چاودێری به‌سه‌ر ده‌نگ و ڕه‌نگی توركیا، سزای ماڵی به‌سه‌ر سێ ڕێكخراوی ههواڵنێریدا سه‌پاندووه و ٢٢ به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیوونی قه‌ده‌غه‌ی په‌خش كردووه و ٤ ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی داخستووه.
