کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ڕه‌وه‌ندی به‌ تیرۆریستی ناساندنی سپای پاسداران له‌ یه‌كێتی ئورووپا

به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ڕه‌وه‌ندی به‌ تیرۆریستی ناساندنی سپای پاسداران

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان به‌ پشتیوانی چه‌ند وڵاتی ئورووپایی، داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی مه‌قه‌ڕی یه‌كێتی ئورووپا له‌ بڕۆكسلی بلژیك كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی به تیرۆریست ناساندی سپای پاسداران ده‌ست پێ بكات.

“ئانالێنا بێربووك” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان له‌ دانووستانی شۆرای پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی یه‌كێتی ئورووپا كه‌ له‌ ڕۆژی ٢٤ی مانگی ژووئه‌ن به‌ڕێوه‌ چوو، باسی له‌ درووستكردنی دۆسیه‌ی تیرۆریستی بۆ سپای پاسداران كرد و داواكارییه‌كی له‌لایه‌ن ئاڵمان و چه‌ند وڵاتی ئورووپایی به‌ مه‌به‌ستی دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆریسمی نێوده‌ڵه‌تی پێشكه‌ش به‌ پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا كرد. له ‌هه‌واڵێكی دیكه‌دا، “باقر ئه‌رده‌شیر لاریجانی” یه‌كێك له‌ لاریجانییه‌كانی ئێران كه‌ له‌ ساڵی ٩٦ی هه‌تاوییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له‌ كانادا ژیان به‌سه‌ر ئه‌بات، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه‌ حوكمی دیپۆرتكردنی وه‌رگرتووه‌.