ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مافی ژنان له شاری سنه به‌شداریان له مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه له‌و شاره كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چالاكانی مافی ژنان له شاری سنه هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره بۆ جارێكی دیكه له مه‌راسمی پرسه‌ی چیاكۆ یووسفی نژاد، حه‌مید مورادی و خه‌بات ئه‌مینی دا به‌شداریان كردووه و وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، سه‌ره‌خۆشیان له بنه‌ماڵه‌كانیان كردووه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه.