به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی سپای پاسدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی، به‌شداری ڕاسته‌وخۆیان له سه‌ركوت و كوشتنی ناڕازیاندا هه‌بووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی وڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له شاره‌كانی ئێران و كوردستان نه‌بوو، به ناچار میلیشیاكانی سپای پاسداران وه‌كوو حه‌شدی شه‌عبی وله‌شكری فاتمیون و زه‌ینه‌بیونی به مه‌به‌ستی سه‌ركوتیتوند دژ به خه‌ڵكی ناڕازی به كار هێناوه. چالاكوانانی مافی مرۆڤ جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به كار هێنانی هێزێكی بیانی به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی خه‌ڵك، نیشانه‌ی سه‌ركوت و كوشتارێكی ڕێكخراو دژ به ناڕازیان و به تەواوی به پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه.
