ژنیۆ به‌یگزاده‌ی بابامیری، كچی ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام، له كۆبوونه‌وه‌ی شۆرای مافی مرۆڤی ئورووپا به‌شداری كرد و خوازیاری ڕزگاركردنی گیانی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام بوو.
ژینۆ له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ئاماژه‌ی به نادادپه‌روه‌ری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم و سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر باوكی و چوار به‌ندكراوی دیكه‌ی خه‌ڵكی بۆكان كرد و خوازیاری هه‌وڵی خێرای نوێنه‌رانی ئورووپا بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدامی ئه‌و پێنج به‌ندكراوه بوو. ژینۆ به‌یگزاده‌ی بابامیری ڕایگه‌یاند: تاوانی باوكی كوشتن و پلان داڕشتن نه‌بووه، به‌ڵكوو یارمه‌تیدانی برینداره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی بووه. ئێعدام ئامرازی سه‌ركوته نه‌ك دادپه‌روه‌ری، ڕژیم له سزای سێداره وه‌كوو ئامرازێك بۆ تۆقاندنی خه‌ڵك كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. ئێستا پێنج به‌ندكراوی كورد هه‌ر یه‌كه‌و به چه‌ند جار ئێعدام مه‌حكووم كراون له حاڵێكدا هیچ تاوانێكیان جگه له چالاكی سیاسی و مرۆڤدۆستانه ئه‌نجام نه‌داوه.