ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران به‌شداری به‌رینیان له مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “ئه‌حمه‌دڕه‌زا ئه‌حمه‌دی” شاعیری ناسراو كرد.
له‌و مه‌راسمه دا “ماهوور ئه‌حمه‌دی” كچی ئه‌و شاعیره حیجابی زۆره‌ملێ تۆڕ دا و به‌ڕێوه‌به‌رانی كانوونی په‌روه‌رده‌ی بیری منداڵان، ویستیان وتوووێژه‌كه‌ی تێك بده‌ن به‌ڵام نه‌یانتوانی. جیگای ئاماژه‌یه كه “ئه‌حمه‌دڕه‌زا ئه‌حمه‌دی” شاعیری ناسراو و له پێشاهه‌نگانی شیعری نوێی فارسی له ده‌یه‌ی ٤٠ی هه‌تاوی بوو و ڕۆژی ٢٠ پووشپه‌ڕ له ته‌مه‌نی ٨٣ ساڵی دا كۆچی دوایی كرد.