شه‌وی شه‌ممه ٢٠ی گوڵان، خه‌ڵكی ئاوایی گوگجه و شاری مه‌ریوان به‌شداری مه‌راسیمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئارمان ڕایزه‌ن بوون و كوشتاری كۆڵبه‌رانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه مه‌حكووم كرد.
به‌یانی شه‌ممه ئارمان ڕایزه‌ن، پاڵه‌وانی وه‌رزشی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵی خه‌ڵكی مه‌ریوان له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری دوپلۆره، به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد. شه‌وی شه‌ممه ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره خێزانداره به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی مه‌ریوان له گوندی گۆگچه به‌ڕێوه چوو و ئاماده‌بووان خوازیاری كۆتایی هێنان به كوشتنی كۆڵبه‌ران بوون.