ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكانێكی زۆر له ئیسلامشار وێڕای كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی زاڵ به سه‌ر گۆڕستانی ئه‌و شاره، له مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ئیلاهه حسێن نژاد به‌شداریان كرد.
ئیلاهه حسێن نژاد، كچی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵی خه‌ڵكی ئیسلامشار، ڕۆژی ٤ی جۆزه‌ردان له‌لایه‌ن شۆفێرێكی تاكسییه‌وه ڕفێندرا و پاش ١١ ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی له ده‌ورووبه‌ری تاران دۆزرایه‌وه. هێزه‌كانی پۆلیسی تاران پاش چه‌ندین ڕۆژ توانیان بكوژی ئه‌و كچه گنجه بدۆزنه‌وه و تاوانبار له كاتی لێپرسینه‌وه دا دانی به تاوانه‌كه‌ی نا. ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسیمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئیلاهه له كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی له گۆڕستانی ئیسلامشار به‌ڕێوه‌چوو و جه‌ماوه‌رێكی زۆر وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات تێدا به‌شدار بوون.