ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و بانه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی هه‌ژار عه‌زیزنژاد چالاكی ژینگه‌یی شاری بانه به‌شدار بوون و ڕێزیان لێ گرت.
ڕۆژی ڕابردوو، هه‌ژار عه‌زیزنژاد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌یی پاژین هاوڕێ له‌گه‌ڵ باوكی به ناوی حسێن عه‌زیزنژاد له جاده‌ی سه‌رده‌شت بۆ مهاباد تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست دا. به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، خه‌ڵكی شاری بۆكان به گوڵی سپی پێشوازیان له ته‌رمی كاك هه‌ژار كردووه و پاشان ته‌رمه‌که‌ی له گۆرستانی سلێمانبه‌گی بانه به به‌شداری جه‌ماوه‌رێکی زۆر له خه‌لکی ئه‌مه‌کناسی ئه‌و شاره ئه‌سپه‌رده کرا.