ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی بانه به‌شداری به‌رینیان كرد له مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “هووشیار حه‌سه‌نزاده” ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی کە بە ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له ده‌ست دابوو.
ڕۆژی دووشه‌ممه كۆڵبه‌رێكی لاو به‌ناوی “هووشیار حه‌سه‌نزاده” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “زه‌له”ی بانه به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا. ئیواره‌ی دووشه‌ممه مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی بانه و لە نیو بیزاری خەلک لە جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه چوو.
