کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌ مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “موحسین شوجاعی” له‌ ئیسفه‌هان

به‌شداری به‌ینی خه‌ڵك له‌ مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی موحسین شوجاعی له‌

ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیسفه‌هان به‌شداری مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی “موحسین شوجاعی به‌رجوویی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی ئه‌و شاره‌ بوون و دژبه‌ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موحسین شوجاعی به‌رجوویی” له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی چله‌ی “مه‌هسا موگویی” له‌ ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاراوه‌ چووه‌ كۆما. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ئه‌و لاوه‌ شۆڕشگێڕه‌ پاش سێ مانگ به‌سته‌ریبوون له ‌نه‌خۆشخانه‌ی خورشیدی ئیسفه‌هان گیانی به‌ختكرد و ڕۆژی هه‌ینی مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌ه‌ی دروشم دژبه‌ كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌ چوو.