ڕۆژی هه‌ینی ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، سه‌دان كه‌س له مه‌راسمی دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی مێهران سه‌ماك، له شاری به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی به‌شدار بوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، وێڕای گه‌مارۆدانی گۆڕستانی به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی و سه‌پاندنی كه‌س و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر ئه‌و گۆڕستانه، زیاتر له ٦٠٠ كه‌س به‌شداری مه‌راسمی دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی مێهران سه‌ماك بوون. مێهران سه‌ماك له ساڵی ١٤٠١ و پاش دۆڕانی یانه‌ی تۆپی پێی كۆماری ئیسلامی به ئه‌مریكا، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.