ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، خه‌ڵكی ئازادیخوازی پارێزگای ته‌ورێز به شێوه‌یه‌كی به‌رین له مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ١١ شاخه‌وانی گیانبه‌ختكردووی جاده‌ی ئه‌هه‌ر- وه‌رزه‌قان بوون.
ڕۆژی ٣ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ مینی بووسی شاخه‌وانان و چالاكانی ژینگه‌یی خه‌ڵكی پارێزگای ته‌ورێز له مێحوه‌ری ئه‌هه‌ر بۆ وه‌رزه‌قان به شێوه‌یه‌كی گوماناوی كه‌وته نێو دۆڵێك و ١١ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و ڕووداوه گیانیان به‌ختكردبوو، له به‌ندكراوانی ده‌یه‌ی ٦٠ بوون كه زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی كۆماری ئیسلامیان چێشتبوو.