کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ مه‌راسمی ناشتنی تەرمی فەتانە وەلیدی

به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ مه‌راسمی ناشتنی تەرمی فەتانە وەلیدی

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی هونەرمەندی ناسراوی شاری سنه‌، فەتانە وەلیدی، به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

ژنان و پیاوانی به‌شدار لەو ڕێوڕەسمەدا گۆرانیی بەناوبانگی فەتانە وەلیدی بە ناوی “لای لای دڵم لای لای”یان خوێندەوە و ڕێزیان له‌ یاده‌وه‌رییه‌كانی گرت. فەتانە وەلیدی ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا لە سنە کۆچی دوایی کرد. ناوبراو دەرچووی بەشی مۆسیقا لە هونەرستانی تاران بوو، لە تەمەنی ٧ ساڵیدا گۆرانی وتنی دەست پێ کرد و ٦٥ گۆرانی لە ڕادیۆکانی سنە و کرماشان تۆمار کردووە. فەتانە وەلیدی لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا لە ناکاو وازی لە گۆرانی وتن هێنا. هۆکارەکانی گۆرانی نەوتنی ئەم ژنە گۆرانیبێژە کوردە تا ئێستا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکراوە.